بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە هاوار نیوز، کینۆ گابرییه‌ل، وتەبێژی هێزە کوردییەکان هه‌واڵه بڵاوکراوه‌کان سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی بنەماڵەی داعشییەکان له‌گه‌ڵ زیندانیانی کوردی ڕه‌ت کردەوە.
هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی مه‌راکێش پاگەندەی کرد کە به‌رپرسانی کوردی سووریا بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ندامانی داعش له به‌رانبه‌ر ئازاد کردنی ئه‌و کوردانه‌ی که له لایه‌ن ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه‌وه به‌دیل گیراون بۆ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش له سووریا ده‌گوازنه‌وه
کینۆ گابرییه‌ل لەمبارەوە زیادی کرد: ڕاپۆرتگه‌لێکی زۆر له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته هه‌یه به‌ڵام ئه‌و ده‌نگۆیانه هیچ بنه‌مایێکی نییه و دوورن له ڕاستییه‌وه.
ئەو ئاماژەی دا: ئێمه هاوژین و منداڵانی چه‌کدارانی داعشمان له به‌رانبه‌ر هیچ شتێک ڕاده‌ستی ئه‌و گرووپه نه‌کردووەته‌وه. ڕاپۆرتی ئه‌و ناوه‌نده مهراکێشییه دووره له ڕاستییه‌وه. ئه‌و ڕێکخراوه‌یه یان ده‌بێت به‌ڵگه‌کانی بخاته ڕوو یان داوای لێبوردن له ئێمه بکات.
شایانی باسە دوو کەمپی بەنەماڵەی داعشییەکان لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی کوردی سووریایە و به‌رپرسانی کورد چه‌ندین جار داوایان له وڵاتانی ڕۆژئاوا کردووه که چه‌کدارانی داعشی کە سه‌ر به‌و وڵاتانه‌ن، بنه‌ماڵه‌کانیان قبووڵ بکه‌ن به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه تاکوو ئێستا وه‌ڵامێکی ئه‌رێنییان به داواکاریی کوردی سووریا نه‌داوه‌ته‌وه.
................
300
١٧ حوزەیران ٢٠١٨ - ١٩:١٢
News ID: 897949
به‌رپرسانی کوردی سووریا هه‌واڵه بڵاوکراوه‌کان سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی بنەماڵەی داعشییەکان له‌گه‌ڵ زیندانیانی کوردیان ڕه‌ت کردەوە.