به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لنه‌شره، فواد مه‌عسووم، سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌گه‌ڵ یان کۆبیج، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق دیداری کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، فواد مه‌عسووم له‌م دیداره‌دا جه‌ختی کرد: ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵه‌کان بۆ نزیک کردنه‌وه‌ی هه‌رێم و به‌غدا له یه‌کتر وه‌گڕ بخرێت تاکوو دۆخه به‌ره‌و قه‌یرانی زیاتر نه‌ڕوات و له کۆنترۆڵ ده‌ر نه‌چێت.
فواد مه‌عسوم وتیسی: هه‌رچی زووتره ده‌بێت کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بکرێت.
سه‌رۆک کۆماری عێراق وتی: ده‌بێت دیداری یه‌ک له دوای یه‌ک له باڵاترین ئاست له نێوان هه‌رێم و به‌غدا به په‌له ده‌ست پێ بکات تاکوو کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بێت.
هه‌روه‌ها له‌م دیداره‌دا هه‌ر دوو لا جه‌ختیان کرد له ڕۆڵی ئه‌رێنی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ چاودێڕی هه‌ڵبژاردنه‌کان و به دی هاتنی پڕۆسه‌ی ئاشتی و دانوستانه‌کانی نێوان عێراقییه‌کان.
.............
300
له دیدار له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان؛
داخوازی فواد مه‌عسوم بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا
٦ ئازار ٢٠١٨ - ١٩:٣٣
News ID: 884736
سه‌رۆک کۆماری عێراق له میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای کرد که هه‌رچی زووتره کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بکرێت.