به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه ۱۰ی ڕێبه‌ندان له سه‌ره‌تای کۆڕی وانه وتنهوهیاندا باسیان له ڕووداوه‌کانی ئه‌م ڕۆژانه‌ی ئه‌فغانستان و هێرشه تیرۆریستییه‌کانی داعش له‌و وڵاته کرد.
له سه‌ره‌تای ئه‌م کۆڕه‌دا ڕێبه‌ری به ده‌ربڕینی خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆیان له کوشت و بڕی خه‌ڵکی بێ تاوان له رووداوه تیرۆریستییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌فغانستان، وتیان: ئامانجی ئه‌مریکا له گواستنه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش بۆ ئه‌فغانستان ئه‌وه‌یه که پاساو بۆ مانه‌وه‌ی خۆی له ناوچه‌که بهێنێته‌وه وئاسایشی ڕژێمی ئیسرائیل دابین بکات.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی به ئاماژه به واژۆی داعش له‌سه‌ر تیرۆری سه‌دان که‌س له خه‌ڵک له ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌فغانستان، زیادیان کرد: هه‌ر ئه‌و ده‌ستانه‌ی که به دروست کردنی داعش ئامێریان بۆ سته‌مم و جه‌نایه‌ت دژی خه‌ڵک له سووریا و عێراق دروست کرد، ئه‌مڕۆ ده‌یانه‌وێت ئه‌م تیرۆریستانه ببه‌نه ئه‌فغانستان و کوشت و بڕه‌کانی ئه‌م دواییه سه‌ره‌تای ئه‌م پلانه‌یه.
جه‌ختیشیان کرد: بۆ تیرۆریستانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکایی شیعه و سوننه تۆفێری نییه و خه‌ڵکی مه‌ده‌نی چه شیعه و چه سوننه ئامانجی ئه‌وانن.
ئه‌وه‌شیان راگه‌یاند که ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت که ئه‌م ناوچه بشڵه‌ژێت و ده‌وڵه‌ت و گه‌لانی ناوچه‌که سه‌رقاڵی خۆیان بن و که‌س بیر له به‌ره‌نگاریی له‌گه‌ڵ ڕژێمی پیسی زایۆنی نه‌کاته‌وه.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ڕاشیانگه‌یاند که ئامانجی داهاتووی ئه‌مریکاییه‌کان له دروست کردنی نائه‌منی پاساودانی ئاماده‌بوونیانه له ناوچه‌که و ئه‌مریکاییه‌کان خۆیان هۆکاری سه‌ره‌کی نائه‌منی له ئه‌فغانستانن و کوشت و بڕه‌کانی به ناو مه‌زه‌ب له‌م ناوچه‌یه له نزیک بیست ساڵی ڕابردووه‌وه ئه‌نجام بووه، له ڕێگای ده‌ستوپه‌یوه‌نده‌کانی ئه‌مریکاوه بووه وئێستاش ده‌یانه‌وێت به نائه‌من کردن بوونی خۆیان ده‌ستبه‌ر بکه‌ن و ئامانجه سیاسی و ئابورییه‌کانیان بهێننه دی.
له کۆتاییشدا وتیان نه‌فره‌تی خوا له چه‌وسێنه‌ریی و هۆکاره‌کانی و له ڕژێمی پیس و جه‌نایه‌تکاری زایۆنی و ئه‌مریکا که به‌م شێوه موسڵمانان له ناده‌به‌ن.
...........
300
ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش:
ئامانجی ئه‌مریکا له گواستنه‌وه‌ی داعش بۆ ئه‌فغانستان پاساوی مانه‌وه‌ی له ناوچه‌که‌یه
٣٠ کانوونی دووەم ٢٠١٨ - ٢٠:٠٣
News ID: 880049
رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایانگه‌یاند: ئامانجی ئه‌مریکا له گواستنه‌وه‌ی داعش بۆ ئه‌فغانستان پاساودانی ئاماده بوونی خۆیه له ناوچه‌که.