بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بە ئامادەبوون لە بەرنامی گفتوگۆی ڕاستەوخۆی کەناڵی یەکی ئێران لەگەڵ خەڵک قسەی کرد.
ڕۆحانی لەم دیمانە تەلەفزیۆنیدا باسی لە چەندین کێشە و بابەتی ناوخۆیی ئێران، لەوانە کێشەی بوومەلەرزە لێدراوانی کرماشان، نرخی باڵای دۆلار و کێشەی ئابووری، دۆخی نالەباری کەش و هەوای پیسی شارەکان کرد.
سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە ڕووداوی سانچی وتی: هیوای ئێمە ئەوە بوو کە هەموو ئازیزان ڕزگار بکەین و هەرچی هیواکان کەم دەبووەوە هەموو هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنیان ئەنجام درا.
ڕۆحانی هەروەها رایگەیاند کە لە بودجەی ساڵی داهاتووی وڵاتدا پێش بینی بۆ ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر و چارەسەریی کێشەی ئابووری و نەهێشتنی هەژاری لە وڵات کراوە و هیوای خواست مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بە زووترین و باشترین شێوە بودجەکە پەسەند بکات.
...........
300
٢٢ کانوونی دووەم ٢٠١٨ - ١٩:٤٠
News ID: 878704
سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد کە لە بودجەی ساڵی داهاتووی وڵاتدا پێش بینی باشیان کردووە بۆ نەهێشتنی هەژاری.