به‌پێی هه‌واڵ ده‌ری ئه‌هلی به‌یت.ع. ابنا: دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی هاوكارییه داراییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ فه‌له‌ستین ده‌كات ئه‌گه‌ر بیت و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نه‌كه‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ له تویتێكدا له تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئه‌مریكا ساڵانه ملیۆنان دۆلار هاوكاری پێشكه‌ش به فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌كات، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا هیچ پێ‌زانین و رێزێكی پێنه‌گه‌یشتووه.
تره‌مپ له تویته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی، فه‌له‌ستینییه‌كان ئاماده نین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئیسرائیلییه‌كان بكه‌ن بۆ گه‌یشتن به ئاشتی.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه فه‌له‌ستینییه‌كان دهستپێخهرییهكی دۆناڵد تره‌مپیان به ناوی سه‌فقه‌ی سه‌ده ره‌تكرده‌وه بۆ دانانی قودس به پایته‌ختی ئیسرائیل و كردنی شارۆچكه‌ی ئه‌بو دیس به پایته‌ختی فه‌له‌ستین.
هاوكات فه‌له‌ستینییه‌كان ره‌تیانكرده‌وه پێشوازی له سه‌ردانی مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ فه‌له‌ستین بكه‌ن، به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.