به ڕاپۆرتی ئاژانسی، مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سه‌باره‌ت به بڕیارنامه‌که‌ی قودس وتی: یه‌کێک له ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌وانی دیکه کرد که ده‌نگی نه‌خێر به بڕیارنامه‌یه‌ک بده‌ن؛ ئه‌مه سته‌مکارییه و ئێمه ملمان پێنه‌دا.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه به ده‌یان جار کۆبووینه‌وه و ڕامانگه‌یاند که فه‌له‌ستینییه‌کان ده‌بێت به مافی خۆیان بگه‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ئێمه داگیرکاری هێشتا درێژه‌ی هه‌یه. ئه‌مڕۆ ئێمه ڕایده‌گه‌یه‌نین که فه‌له‌ستین ته‌نیا نییه و ئامانجی سه‌ره‌کی ئێمه‌یه.
چاوش ئۆغڵو وتی: ئه‌مریکا به‌یتولموقه‌ده‌سی به پایته‌ختی ئیسڕائیل ناسی ئه‌مه دژی هه‌موو یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه، به‌داخه‌وه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به هۆی بوونی مافی ڤیتۆ کردن نه‌یتوانی ئه‌رکی خۆی به دروستی ئه‌نجام بدات.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: هه‌ڕه‌شه کردن له وڵاتانی دیکه هیچ سوودێکی نییه، ئێوه ده‌توانن به‌هێز بن به‌ڵام ئه‌مه ماف بۆ ئیوه مسۆگر ناکات و خه‌ڵکی تورکیا له‌م هه‌ڕه‌شانه ناترسێت و به‌رده‌وام ده‌بین له یارمه‌تی دانی خه‌ڵکی فه‌له‌ستین.
...............
300
٢٣ کانونی یەکەم ٢٠١٧ - ١٩:٣٤
News ID: 873877
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا وتی: یه‌کێک له ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌وانی دیکه کرد که ده‌نگی نه‌خێر به بڕیارنامه‌یه‌ک بده‌ن؛ ئه‌مه سته‌مکارییه و ئێمه ملمان پێنه‌دا.