بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت .ع. ابنا: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ی كانوونی یه‌كه‌می 2017، له به‌شێك له شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتییان دژی دواكه‌وتنی مووچه و كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌ستیپێكرد.
له سلێمانی خۆپیشاندان له به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی رۆژئاواوه ده‌ستیپێكردووه، هه‌روه‌ك له شارۆچكه‌ی ته‌قته‌ق، خۆپیشانده‌ران رێگه‌ی نێوان كه‌ركوك هه‌ولێریان داخستووه.
گردبونەوە و خۆپیشاندان لە لە پارێزگای هەڵەبجە و قەزای كەلار و ڕانیە دەستی پێكرد و ئامادەبوانی داوا دەكەن حكومەتی هەرێمی كوردستان بەزوترین كات بەدەم داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانەوە بێت.
هه‌روه‌ها له قه‌زای ره‌واندز خۆپیشاندان ده‌ستیپێكردوه و خۆپیشانده‌ران دروشم گه‌نده‌ڵی و نادادی ده‌ڵێنه‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كاندا، هێزێكی زۆری ئه‌منی بڵاوكراوه‌ته‌وه و به‌شێك له‌و هێزانه له به‌رده‌م باره‌گای حزبه سیاسییه‌كانن بۆ رێگری كردن له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو.