تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێك و 500 هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ موسڵ، فەرماندەی تەندروستی موسڵ دەڵێ: بەهاوكاریی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، بەشێك لە خزمەتگوزارییەكانیان بۆ دابین دەكرێت.
بەگوێرەی ئامارێكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، دوای كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە، تائێستا ژمارەی ئەو ئاوارەنەی گەڕاونەتەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، ملیۆنێك و 500 هەزار كەسی تێپەڕاندوە و بەردەوامیش ئاوارەكان دەگەڕێنەوە.
رۆژنامەی سەباح لە زاری لەیس حەبابە بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی نەینەواوە بڵاویكردۆتەوە، بەشێكی باش لە خزمەتگوزارییەكان لەناو شاری موسڵ دابین كراون.
وتوشیەتی: رێكخراوی تەندروستیی جیهانی (who) هاوكاریی باشی كردوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی كەرتی تەندروستی لە ناو شاری موسڵدا.