فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی، كۆتاییهاتنی رێكخراوی داعش له عێراق و سوریا راده‌گه‌یه‌نێت، ده‌شڵێت، به‌هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگیی هه‌موان، كۆتایی به‌و په‌تایه هات كه ناوی داعش بوو.
له نامه‌یه‌كدا بۆ ایت الله عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری شۆرشی ئێران، سەردار قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و دره‌خته پیسه‌ی كه ناوی داعش بوو، له سوریا و عێراق كۆتایی پێهاتوه، پیرۆزبایی خۆشی له‌و سه‌ركه‌وتنه كردوه، كه له عێراق و سوریا به‌سه‌ر رێكخراوی داعشدا تۆمار كراوه.
سەردار قاسم سوله‌یمانی رونیشیكردۆته‌وه، هه‌ماهه‌نگیی و هاوكاریكردنی هه‌موو لایه‌نه‌كان، فاكته‌رێكی گرنگ بوو بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆر و كۆتاییهێنان به تیرۆریستانی داعش.
فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی، سوپاسی حكومه‌ت وگه‌لانی عێراق و سوریا و هێزه ئه‌منییه‌كانیشی كردوه، له هه‌نگاوه‌كانیان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر.
راشیگه‌یاندوه، به داگرتنی ئاڵای داعش له شارۆچكه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی سوریا، شتێك نه‌ماوه به‌ناوی داعش.