سوپای سووریا دەڵێت چەکدارە هەڵاتووەکان خۆیان رادەستی هێزەکانی سورریا دیموکرات (هەسەدە) کردووە.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: ئەلبوکەمال شارێکی سووریایە، سەر بە پارێزگای دێرەزوورە و دەکەوێتە سەر سنووری عێراق. هەفتەی رابردوو سوپای سووریا داعشی لەو شارە وەدەرنا، بەڵام دوای شەو و رۆژێک لە هێرشێکی پێچەوانەدا چەکدارانی داعش زۆربەی شارەکەیان کۆنترۆڵکردەوە، ئەلبوکەمال بە دوایین بنکەی داعش دادەنرێت لە سووریا.