له ناوه‌ڕاستی مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا سه‌دان كه‌س ده‌ستگیركران كه به‌نیازبون له‌سه‌ر بانگه‌وازی گروپێكی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توندڕه‌و خۆپیشاندان بكه‌ن.
هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنه‌كه له گۆڕه‌پانی مانیج رویدا كه ده‌كه‌وێته نزیك كۆشی سه‌رۆكایه‌تی- كرملن، به‌پێی قسه‌ی ئاژانسی تاسی روسیا، نزیكه‌ی 263 كه‌س ده‌ستگیركراون.
ده‌سه‌ڵاتدارانی روسیا ده‌ڵێن ئه‌و گروپه نه‌ته‌وه‌په‌ره‌سته پلانیان داناوه بۆمب بخه‌نه ناو داموده‌زگاكانی حكومه‌ته‌وه و خۆپیشاندانه‌كه‌یان بێ مۆڵه‌ت بوه، به‌ر له دوو رۆژ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی گروپه‌كه ده‌ستگیركراون.
ستانیسلاڤ بیلۆڤسكی كه شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی سیاسییه‌و پێشتر راوێژكاری كۆشكی كرملن بوه له لێدوانێكدا بۆ یه‌كێك له ئێزگه‌كانی روسیا رایگه‌یاند، زیاد له‌پێویست هه‌ڕه‌شه‌ی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست گه‌وره كراوه، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه دروستده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به‌كاری خۆیان بده‌ن.