به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌رێك له ناوچه‌ی عه‌سیر، شازاده‌یه‌ك و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سعودیه گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌رپرسانی ئه‌منی سعودییه رایانگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌ك كهوتوتهوه خواره‌وه و تێیدا مه‌نسور بن موقرن جێگری میری ناوچه‌ی عهسیرو چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی ناوچه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی قسه‌ی میدیاكانی سعودیه، شازاده‌و ئه‌و به‌رپرسه‌كانه به‌نیازبوون چه‌ند شوێنێكی ناوچه‌ی عه‌سیر له سنوری وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌مه‌ن به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه كاتێك هیلیكۆپتهرهكهیان كه‌وتوه‌ته‌خواره‌وه.
شازاده مردوه‌كه كوڕی ئه‌میر موقرنه كه ساڵی 2015 له پۆستی شازاده‌ی جێ‌نشین لادرا، مردنی ئه‌م شازاده‌یه هاوكاته له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنه ناوخۆییه‌كانی سعودیه‌و ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك شازاده به‌تۆمه‌نی گه‌نده‌ڵی كه هه‌ندێك كه‌س وه‌ك لێدانێكی سیاسی ناوی ده‌به‌ن له‌لایه‌ن محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی نوێی ئه‌و ولاَتهوه.