٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٧ - ١٤:٠١
بەغداد داواکاری بەتاڵکردنەوەی دەرئەنجامی گشت پرسیە نەک ڕاگرتنی

سەرچاوەیەکی هەواڵی لە دەوڵەتی عێراق تاکیدی کردەوەیکە بەغداد داواکاری بەتاڵکردنەوەی دەرئەنجامی گشت پرسیە نەک ڕاگرتنی.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ سەرچاوەیەکی هەواڵی لە دەوڵەتی عێراق تاکیدی کردەوەیکە بەغداد داواکارە لە کوردستان کە بەتاڵکردنەوەی دەرئەنجامی گشت پرسیە ڕا بگەیەنێت نەک ڕاگرتنی.

بە وتەی اسکای نیوز: ئەم سەرچاوەیەکی هەواڵی لە دەوڵەتی عێراق تاکیدی کردەوەیکە بەغداد داواکارە لە کوردستان کە بەتاڵکردنەوەی دەرئەنجامی گشت پرسیە ڕا بگەیەنێت.

دەوڵەتی هەرێمی کوردستان، شەوی ڕابردو لەبەیاننامەیەکی فەرمی دا، بە ڕاگرتنی دەرئەنجامی گشت پرسی پێشنیاری ئاگربەستی دا و داوای گفت و گۆی کرد لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق.

لەئەم بەیان نامە دا هاتوە؛ هەرێمی کوردستان بە هۆی ڕێگری لە بەرز بونەوەی توند و تیژی و شەڕوپێکدادان لەگەڵ هێزی ئەمنی، هەلسوکەوتی ئاقڵانە دەکات.

هەروەها لە ئەم بەیاننامەیەدا هاتوە: بەردەوام بونی شەڕ لە نێوان هێزە عێراقیەکان و پێشمەرگە کە 16ئوکتوبری 2017ڕوی دا، بوبە هۆی ئاژاوە و نا هێمنی لە چەندین ناوچەی عێراق، بەردەوام بونی ئەم ناهێمنیە دوای ئەوەی کە هیچ براوەی نابێت دەبێتە هۆی ئاژاوە و کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ژیانی هەموو لایەک.


............
کۆتایی پەیامی/ ۲۱۸