٢٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٧ - ١٢:٠٠
 حكومەتی فیدراڵی عێراق دەرئەنجامی ڕیفراندۆمی ڕاگرت

كار بە دەستانی كوردستانی عێراق بەیانی ئەمڕۆ چوار شەمە لە بەیاننامەیەك دا ڕاگرتنی دەرئەنجامی ڕیفراندۆم بۆ جیابونەوەی ئەم ناوچەیە لە چوارچێوەی حەڵ و فەسڵ كردنی مشكیلەكان لە گەڵ دەوڵەتی مەركەزی لە بەغداد پێشنیار كرد.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ دەوڵەتی كوردستانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان (توئیتر) دا بڵاو بویەوە، هاتوە: ئەو مەترسیانەی كە كوردستان و وڵاتی عێراق ڕوبەڕوی بونەتەوە، هەموان بیری مەسولیەتەكانی خۆیان دەخاتەوە و بە ئەو ئیشە مێژویەی كە لە ئەستۆیان دایە عەمەڵ بكەن، و بارەدۆخەكە ڕوبە برا كوژی لە نێوان هێزەكانی عێراقی و پێشمەرەگە نەبات.
ئەم بەیان نامەیە تاكید دەكاتەوە كە هێرش و مشت و مڕەكان كە لە بەرواری 16 اکتبر 2017 /24 مهر تاكوو ئێستا لە نێوان هێزە عێراقیەكان و پێشمەرگە ڕوی داوە، بوە بە هۆی كوژرانی هێزی هەردولا و ئەم بابەتە بۆی هەیە ببێتە هۆی شەڕی براكۆژی و لە ناو بردنی كۆمەڵگای عێراقی و دوبەرەكی كەوتنە ناوو گروپە عێراقیەكان.
پاشان حكومەتی فیدراڵی هێناویەتی كە: شەڕ لە نێوان هەر دو لایەنە دا، براوەی نایەوێت، بەڵكوو وڵات ڕوو بە وێرانیەكی گشتی بە دوای خۆی دا دێنێت. كەواتە لە سەر ئەساسی ئەو مەسولیەتەی كە گردنمان دایە بەرامبەربە خەڵكی كوردستان و عێراق ، پێشنیاری خۆمان بەم شێوەی لای خوارەوە بە دەوڵەتی مەركەزی ، خەڵكی مەدەنی و هەموو جیهان ڕادەگەیەنین:
1. ڕاگرتنی هەموو جۆرە هێرشێك و لە كوردستانی عێراق .

2. ڕاگرتنی دەرەئەنجامی ڕیفراندۆمی كوردستان .


3. دەست پێ كردنی گفت و گۆی ئازاد لە نێوان دەوڵەتی فیدراڵ لە سەر ئەساسی یاسای وڵات.
............

كۆتایی پەیامی / 218