بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت(ع) ـ ابنا ـ نوێنه‌ری ئایەتوالله عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی ئاینی شیعه‌كان له‌عێراق رایگه‌یاند، ئایەتوالله سیستانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و داوای ڕێزگرتن له‌ده‌ستور و مافی كورد ده‌كات.
ئه‌حمه‌د سافی له‌وتاری هه‌ینیدا رایگه‌یاند مه‌رجه‌عیه‌ت جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ودابه‌شبوونی ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و ریفراندۆمی هه‌رێم به‌هه‌وڵێك بۆ دابه‌شبونی عێراق ناوده‌بات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه مه‌رجه‌عیه‌ت داوا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا په‌نا بۆ ده‌ستور ببات.
ئه‌حمه‌د سافی ده‌ڵێت مه‌رجه‌عیه‌ت داوا له‌حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات له‌بڕیاره‌كانیاندا پارێزگاری له‌مافی كورد بكه‌ن و زیانیان پێنه‌گه‌یه‌نن.
رۆژی 25 ی ئه‌م مانگه، پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ریفراندۆم به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی و داوای به‌غداو زۆرێك له‌وڵاتانی جیهان بۆ ئه‌نجامنه‌دانی.
به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی كۆمسیۆن، له‌كۆی چوار ملیۆن و 581 هه‌زارو 255 كه‌س كه مافی به‌شداریكردنیان هه‌بوو له‌هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و ده‌نگده‌رانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، سێ ملیۆن و 305 هه‌زارو 925 كه‌س به‌شداریان له‌پڕۆسه‌كه‌دا كرد، كه ده‌كاته له‌سه‌دا 72.16.
له‌و رێژه‌یه، دوو ملیۆن و 861 هه‌زارو 471 كه‌س به‌به‌ڵێ ده‌نگیانداوه كه ده‌كاته له‌سه‌دا 92.73. هه‌روه‌ها 224 هه‌زارو 468 كه‌س به‌نه‌خێر ده‌نگیانداوه، كه ده‌كاته له‌سه‌دا 7.27.