رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆماری تورکیا، به‌رپرسیارێتی ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌مه‌ریكا.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع. ـ ابنا ـ ئه‌ردۆغان ئه‌مڕۆ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هاوتا سربییەکەی، سەبارەت بە هەڵپەساردنی کارەکانی پێدانی ڤیزە لە نێوان وڵاتەکەی و ئەمه‌ریکادا، رایگەیاند ''ئێمە لە درووست‌کردنی ئەم کێشەیەدا دەستپێشخەر نەبووین. ئەوەی کێشەکەی ناوەتەوە خودی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکایە".
وتیشی "ئەم سیخوڕانە چۆن دزەیان کردە نێو کوسوڵخانەی ئەمه‌ریکاوە؟ ئەگەر دزەیان نەکردووەتە کونسوڵخانەی ئەمه‌ریکا، ئەوا کێ ئەمانەی لەوێ دانا؟ پێویستە هەڵوێستە لەسەر ئەمە بکرێت. هیچ دەوڵەتێک رێگە بەو جۆرە سیخوڕانە نادات کە لەناوخۆوە هەڕەشەی لێدەکەن''.
سەبارەت بەباڵیۆزی ئەمه‌ریکا له‌ئه‌نقه‌ره، ئه‌ردۆغان وتی "سه‌ردانی ماڵئاوایی ئه‌نجامده‌دات و له‌ئێستادا چ وه‌زیرانمان، چ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و خۆیشم پێشوازییمان له‌و سەردانانەی نه‌كردووه، پێشوازی لێناكه‌ین. زۆر به روونی ده‌یڵێم چونکە ئەو وه‌ك نوێنه‌ری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له توركیا، نابینین".
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا‌و ئه‌مه‌ریكا رووی له‌ئاڵۆزی كرد، كاتێك ئەمه‌ریکا پێدانی ڤیزه‌ی به‌هاوڵاتیانی توركیا راگرت، توركیاش به‌هه‌نگاوێكی هاوشێوه وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه.
١٠ تشرینی یەکەم ٢٠١٧ - ١٤:٤٠
News ID: 859522
ئەردۆغان به‌رپرسیارێتی ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌مه‌ریكا