بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: دوای ئه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كی ماسیگرتنی ئێرانی هه‌ندێ كێشه له بزوێنه‌ره‌كه‌یدا دروستبووه و ئاو چووهتهناوی، داوای هاوكاری له هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران كردووه‌و دوای ئه‌وه‌ش به‌له‌می (فه‌لاخن) كه به‌له‌مێكی مووشه‌كهه‌ڵگری ئێرانییه، چووه به‌هانای كه‌شتییه‌كه‌وه.
ڕونیشیكردووه‌ته‌وه كه كه‌شتییه‌كه له‌دووری 45 میل له‌كه‌ناری به‌نده‌ری جاسك-ه‌وه گه‌شتی كردووه، له‌و كاته‌دا به‌له‌مێكی ئه‌مه‌ریكی له كه‌شتییه‌كه نزیك بووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌شیكردووه به‌وه‌ی دوای ئه‌وه‌ی به‌له‌مه ئێرانییه‌كه هۆشداریداوه به به‌له‌مه‌كه‌ی سوپای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تا دووربكه‌وێته‌وه، به‌له‌مه ئه‌مه‌ریكییه‌كه له‌ناوچه‌كه كشاوه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ره‌كه ڕوونینهكردووهتهوه كه‌ی ڕووداوه‌كه ڕوویداوه و ئاماژه‌یكردووه به‌وه‌ی دواتر به‌له‌مه ئێرانییه‌كه پاشماوه‌ی به‌له‌می ماسیگرتنهكهی ڕاكێشاوه بۆ سه‌ر وشكانی.
ئه‌و ڕووداوه له نزیك گه‌رووی هورمزی ستراتیژی ڕوویداوه.
له‌چه‌ند مانگی ڕابردوودا گرژییه‌كان له‌نێوان هه‌ردوو سوپای ئێران و ئه‌مه‌ریكادا زیاتربووه و له‌سه‌ره‌تای مانگی ئابی ئه‌مساڵدا، فرۆكه‌یه‌كی بێفرۆكه‌وانی بێچهكی ئێرانی بۆ ته‌نها 100 31 مه‌تر له فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگی سه‌ربه‌هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا نزیكبووه‌وه.
............
کۆتایی پەیامی/ ۲۱۸