رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، رایگەیاند، هەرگیز رێگا بە یەپەگە و پەیەدە نادەن بۆ دروستكردنی دەوڵەتی كوردی لە باكوری سوریا.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، لەمیانی وتارێكدا لەكۆبوونەوەی لەگەڵ موختارەكانی توركیا لەكۆشكی سەرۆكایەتی كۆمار، رایگەیاند، "لەباكوری سوریا رێگا بە یەپەگە و پەیەدە نادەین، بۆ دروستكردنی دەوڵەت، هەندێكیان باس لەدەوڵەتی كوردی دەكەن من ئەمە بەسوكایەتیكردن بەبرایانی كورد دەبینم".
ئاماژەی بەوەشكرد، "لەو باوەڕەدام كە برا كوردەكانم رێگا نادەن بەپێگەیەكی بەو شێوەیە لە باكوری سوریا".
ساڵی رابردوو سوپای توركیا ئۆپەراسۆنی قەڵغانی فوڕاتی لەرۆژئاوای كوردستان ئەنجامدا، بۆ رێگریكردن لەگەیشتنی كانتۆنی كۆبانێ بەعەفرین، توركیا مەترسی ئەوەی هەبوو بەیەك گەیشتنی كۆبانێ و عەفرین دەوڵەتی كوردی لەرۆژئاوای كوردستان دروستدەبێت.
ئەردۆغان وتیشی، "كوردەكان دەیانەوێت دەروازەیەك لەنێوان باكوری سویاو دەریای سپی دروستبكەن، با ببورن ئێمە لە قەندیل و لەچیای جودی و گەبار لە شرناخ و لە چیای تەندورەك چی دەكەین (مەبەست ئۆپەراسیۆنی سەربازی) لەباكوری سوریاش هەمان شت دەكەین".