سەردار قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، تۆڵه‌ی كوشتنی راوێژكاره سه‌ربازییه‌كه‌ی ئێران له‌داعش ده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر داعش له سوریا ڕاوێژکارێکی ئێرانی به‌ناوی موحسن حوجه‌جی ده‌ستگیرکردو شەهیدی کرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه سەردار قاسم سلێمانی په‌یامێکی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و راوێژكاره کرد وسەرەخۆشی لێ کردن.
سەردار قاسم سلێمانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و راوێژكاره سه‌ربازییه دڵنیاده‌كاته‌وه "که ڕۆڵه قاره‌مانه‌کانی ئێران تۆڵه‌ی ئه‌م کاره دڕندانه له داعش ده‌سێننه‌وه و له ڕیشه ده‌ریان ده‌هێنن".
وتیشی "دوای شکسته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی داعشییه‌کانی سه‌ر به داگیرکاری جیهانی له‌به‌رانبه‌ر به‌ره‌ی خۆڕاگری، گروپی تیرۆریستی داعش ده‌ستی بۆ تاوانێكی نامرۆڤانه برد که له هیچ یاسا و ڕێسایه‌کدا ناگونجێت".
سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و جۆره تاوانه که تائێستا به‌ده‌یان جار له‌دژی خه‌ڵکی سوریا و عێراقیش ئه‌نجامدراوه، "ته‌نیا ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی زیاتری ئه‌م تیرۆریستانه ئاشكرا ده‌کات".
١٤ ئاب ٢٠١٧ - ١٣:٥٦
News ID: 848200
فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران رایگه‌یاند تۆڵه‌ی كوشتنی راوێژكاره سه‌ربازییه‌كه‌ی ئێران له‌داعش ده‌كه‌نه‌وه.