ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی له ڕاپۆرتێكدا باس له وڵاتانی عه‌ره‌بیی هاوپه‌یمانی ئیسرائیل ده‌كات كه به نهێنی په‌یوه‌ندیی باشیان له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌بیب هه‌یه به‌ڵام به ئاشكرا ڕایناگه‌یه‌نن و باسی ناكه‌ن.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: نیری زیلبهر نوسه‌ری وتاره‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی باس له‌وه ده‌كات واشنتۆن و ته‌لئه‌بیب گه‌یشتونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه پێ ده‌چێت ڕێكه‌وتنی ئاشتی عه‌ره‌ب - ئیسرائیل له گرفتدا بێت بۆیه ئاماژه به وته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوه له میانی گه‌شته‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی بۆ ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ڕایگه‌یاندبوو ده‌كرێت هاوبه‌شی و هه‌ماهه‌نگیی نوێ له ناوچه‌كه به‌دی بێت ئه‌وه‌ش ڕووش ئه‌دات و بێگومان سه‌قامگیریی زیاتریش بۆ ناوچه‌كه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و كاریگه‌ریی باشی ده‌بێت بۆ ئاسایش و سه‌قامگیریی ئهمریكاو خۆشگوزه‌رانییش بۆ جیهان به‌دی دێنێت.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز به‌پشتبه‌ستن به‌ڕاپۆرتێكی پێشوی ڕۆژنامه‌ی هائارێتسی ئیسرائیلی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ته‌لئه‌بیب هه‌ماهه‌نگیی و هاریكاریی ئه‌منیی له‌گه‌ڵ ئوردن له باشوری سوریا په‌ره‌پێده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتی ئێران و پێگه‌ی له‌و ناوچه‌یه زیاتر نه‌بێت و به‌رفراوانتر نه‌بێت.
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئیسرائیل هاوكاریی میسریش ده‌كات له هه‌ڵمه‌تی ڕیشه‌كێشكردنی تیرۆر له ناوچه‌ی سینا.
نوسه‌ره‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز باس له‌وه ده‌كات هه‌ر چه‌نده ململانێی عه‌ره‌ب ئیسرائیل به‌ربه‌سته له به‌رده‌م ئاساییبونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل, به‌ڵام پێی وایه په‌یوه‌ندیی ئه‌منیی باش و به‌هێز له نێوان ئیسرائیل و ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینیش هه‌یه به پشتیوانیی ڕاسته‌وخۆی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئهمریكاو له ئێستادا بۆته په‌یوه‌ندیه‌كی باشی له نێوان ڕامه‌ڵا و ته‌لئه‌بیب.
له به‌شێكی دیكه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه ئهمریكیهدا هاتوه په‌یوه‌ندی باشی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداویش به نمونه ئیمارات و سعودیه كه‌متر زانراوه‌و له میدیا باسی لێوهنهكراوهو تا ڕاده‌یه‌ك به شێوه‌یه‌كی نا ڕاسته‌وخۆ ناسراوه وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی هاوبه‌ش له بواری ئاسایش و هه‌واڵگریی به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌پێی چه‌ند ڕاپۆرتێك ئه‌وه ده‌ركه‌وتوه كه په‌یوه‌ندیه‌كی نهێنی له نێوان سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاتانی كه‌نداودا بەتایبەتی عەرەبستان هه‌یه كه دیدار‌و چاوپێكه‌وتنی گشتیی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی خانه‌نشینكراوی سعودیی شتێكی ئاساییه‌و زۆر بڵاوه ئیتر له واشنتۆن بێت یان له میونخ یان له قودس.