ده‌سه‌ڵاتدارانی فلیپین رایانگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه له‌سنووری ماراوی، له باشوری ئه‌و وڵاته ماڵ وحاڵی خۆیان جێهێشتووه، گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 400 هه‌زار كه‌س و هۆشداریانداوه له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له نێویاندا.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: لیزا مازۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی فلیپین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه، پڕۆسه‌ی چۆڵكردن و جێهێشتنی ماڵ وحاڵ ته‌نها دانیشتوانی شاره‌كه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵكو ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ماراوی گرتووه‌ته‌وه، كه ژماره‌یان به 200 هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
مازۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له ئێستادا 80 هه‌زار هاوڵاتی له‌كۆی ئه‌و 400 هه‌زار ئاواره‌یه، له 79 سه‌نته‌ری حكومی داڵده دراون، به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕو پێكدادانه‌كان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش.
وتیشی"ئه‌و به‌شه‌ی دیكه له ئاواره‌كان چوونه‌ته لای كه‌سه نزیكه‌كانیان، به‌رپرسانی فریاگوزاری له باشوری فلیپین هه‌وڵێكی زۆریان خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له‌سه‌نته‌ره‌كانی داڵده‌دان".
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی فلیپین رونیشیكرده‌وه، چه‌ند حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی كه جێگه‌ی مه‌ترسین له‌ناو كه‌مپه‌كاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه، وه‌ك نه‌خۆشی پێست، هه‌وكردنی گه‌ده‌و ریخۆڵه و جگه له‌وه‌ش چه‌ند حاڵه‌تێكی شۆكی ده‌روونی تۆماركراون.
چه‌كدارانی سه‌ر به داعش مانگی ئایاری رابردوو، چوونه ناوچهسهرهكییهكانی شاری ماراوی له باشوری فلیپین كه زێدی كۆمه‌ڵه‌ی ماوت و ئه‌بو سه‌یاف-ن كه به‌یعه‌ت یان به داعش دابوو.
به‌پێی ماڵپه‌ری سی ئێن ئێن، ئاڵای داعش له‌شاری ماراوی هه‌ڵدراوه‌و به‌رپرسانی فلیپین مه‌ترسییان هه‌یه كه چه‌كدارانی داعش له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه بگه‌ڕێنه‌وه‌و هاوكاری گروپه لۆكاڵییه‌كانیان بكه‌ن له‌و وڵاته.
رودریجو دوتیری، سه‌رۆكی فلیپین 26ی ئایار،باری نائاسایی له مینداناو دووه‌م گه‌وره‌ترین دوورگه له فلیپین راگه‌یاند، دوای هێرشكردنه سه‌ر شاری ماراوی كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 200 هه‌زار كه‌سه.
شاری ماراوی ده‌كه‌وێته هه‌رێمی لاناو دیل سور یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی گروپه‌كه‌یه كه دژی سوپا شه‌ڕده‌كات.