بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: ئاگره‌كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌كه‌مپی په‌نابه‌رانی سوری كه‌وتووه‌ته‌وه، كه ده‌كه‌وێته نزیك شارۆچكه‌ی قه‌ب ئیلیاس.
ئاگرێكی گه‌وره له‌كه‌مپێكی په‌نابه‌رانی سوری له‌دۆڵی به‌كا له‌لوبنان كه‌وته‌وه، كه‌زیاتر له ملیۆنێك په‌نابه‌ر تێدا نیشته‌جێیه.
له ئێستادا لوبنان ملیۆنێك و 500هه‌زار په‌نابه‌ری سوریی گرتووه‌ته خۆی، كه زۆر له‌و په‌نابه‌رانه له‌ناو خێمه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
هه‌ینی رابردوو، چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی لهدووكامپی ئاواره‌كانی سوریا له‌لوبنان روویداو به‌هۆیه‌وه حه‌وت سه‌ربازی لوبنانی بریندابوون.
سوپای لوبنان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ینی رابردوو رایگه‌یاندبوو، له‌كامپی نور، له شارۆچكه‌ی عرسال، له‌و وڵاته خۆكوژێك هه‌وڵی داوه به پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه له‌به‌رده‌م یه‌كێك لهمهفرهزهكانیان خۆی بته‌قێنێته‌وه، دواتر كوژراوه‌و سێ سه‌ربازیش به سوكی برینداربوون.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، له چادرگه‌ی قارییه-ی سورییه‌كان له هه‌مان ناوچه، كه‌سێك خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه به‌ڵام برینداری لێنه‌كه‌وتووته‌وه‌و زیانی گیانی نه‌بووه.
هه‌روه‌ها كه‌سێكی دیكه له‌و كامپه بۆمبێكی هه‌ڵداوه‌ته به‌رده‌م هێزێكی سوپا و چوار سه‌رباز برینداربوون.
ناوچه‌ی عرسال و ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌ی سنوورین له‌گه‌ڵ سوریا له‌چه‌ند ساڵی رابردوو زنجیره‌یه‌ك رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌و ناوچه‌یه له‌نێوان گروپه‌كانی وه‌ك جه‌بهه‌ی نوسره‌و داعش روویداوه.








.............