ئایەتالله سەید عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نشتیمانی عێراقی، جه‌ختی له یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق كرده‌وه‌و رایگه‌یاند، كورد به‌شێكه له رۆحی نیشتیمان.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهل بەیت.ع.ابنا: ئایەتالله عه‌ممار حه‌كیم ئه‌مڕۆ له وتاری جه‌ژندا وتی "یه‌كپارچه‌یی عێراق زۆر به‌نرخه لامان و وه‌كو بیلبیله‌ی چاومان دهیپارێزرین، تێده‌گه‌ین له خواسته‌كان، به‌ڵام بڕوامان به یه‌ك نیشتیمان هه‌یه كه عه‌ره‌ب و كورد‌و موسڵمان و ئێزیدی و سائیب شیعه‌و سوننه‌ی تێدایه".
له‌باره‌ی كوردیشه‌وه رایگه‌یاند "بوونی ئێوه له‌گه‌ڵ ئێمه ته‌نها ته‌واوكاری جه‌سته‌ی ئێمه نییه، به‌ڵكو ئێوه به‌شێكن له رۆحی نیشتیمان".
به‌وته‌ی ئایەتالله عه‌ممار حه‌كیم، دابه‌شكاری كیانی جێگیر دروستده‌كات له‌جیهانێكی ئاڵۆزداو ئه‌وان كارده‌كه‌ن بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عێراق و دیموكراسیه‌ت.
هه‌روه‌ها داوایكرد، ئه‌زموونی حه‌شدی شه‌عبی له حه‌شدی سه‌ربازییه‌وه بگشتێنرێت بۆ حه‌شدی مرۆیی و ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری ئابوری و زانستی.