به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له ده‌ره‌وه‌ی بانكێكی شاری (له‌شكرگاه) ی پایته‌ختی هه‌رێمی هێڵمه‌ندی باشووری ئه‌فغانستان، لانیكه‌م 20 كه‌س كوژران و 50 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: له زاری عومه‌ر زواك، وته‌بێژی حكومه‌تی ناوخۆیی ئه‌و هه‌رێمه‌وه بڵاویكردووته‌وه كه له‌ناو كوژراو و برینداره‌كاندا ئه‌ندامامی سوپا‌و پۆلیس و هاوڵاتیان و ستافی لقی بانكی كابوڵی نوێی تێدایه.
هێشتا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام گروپه یاخیبووه‌كانی وه‌كو تاليبان و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ڕابردوودا بانكه‌كانیان كردووه‌ته ئامانج كه‌له‌وێ پۆلیس و سه‌ربازان و كارمه‌ندانی حكومی مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
مانگی ڕابردوو به‌هۆی هێرشێكه‌وه بۆسه‌ر بانكێكی له شاری گاردێزی رۆژهه‌ڵانی ئه‌فغانستان، لانیكه‌م سێ كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون




.............