ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، فه‌رمانده له‌حه‌شدی شه‌عبی، رایگه‌یاند، دوای كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌كانی نێوان عێراق و سوریا له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوی داعش، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سوریا نه‌ماوه.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: موهه‌ندیس له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، وتی، به‌غدادی له ناوچه‌یه‌كی رۆژئاوای موسڵ بووه پێشتر، له‌وێ سه‌رپه‌رشتی فرۆشتنی نه‌وتی كردووه به قاچاغ وه‌ك سه‌رچاوای داهات بۆ رێكخراوه‌كه‌ی به‌ڵام ئێستا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سوریا نه‌ماوه.
وتیشی، تائێستا هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی نه‌چوونه‌ته ناو خاكی سوریا و پێش دوو رۆژ گه‌یشتوونه‌ته هه‌ندێك ناوچه‌ی سنوری كه دوو كیلۆمه‌تر له سوریا دوور.
جه‌وده‌ت عه‌ساف، به‌رپرسی راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی له میحوه‌ری باكور، 30 ئایاری رابردوو، به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، هێزه‌كانیان ئێستا له سنووری سوریان و دووكیلۆمهترله شاری دێره‌زووری ئه‌و وڵاته دوورن و ده‌شڵێت، ئه‌وان نزیكی شه‌نگال نابنه‌وه به‌ڵكوله سنووره‌كه ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
عه‌ساف، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئۆپه‌راسیۆنی داهاتوویان به‌ره‌و شاری قائیم ده‌بێت به‌درێژایی18كیلۆمه‌تر له‌سنوری سوریا و رای فه‌رمانده‌كانی حه‌شد ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی سوریا داوای هاوكاری بكات ئاماده‌ن بۆ شه‌ڕ بچنه ئه‌و وڵاته.
ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس 7-11-2016 كۆنتڕۆڵكردن و بڕینی رێگه‌ی نێوان موسڵ - ره‌ققه‌ی راگه‌یاند به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه.
موهه‌ندیس به پێگه‌ی فه‌رمی حه‌شدی شه‌عبی راگه‌یاندبو، هێزه‌كانیان له میحوه‌ری خۆرئاوای موسڵ 65 گوندیان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و رێگایانه‌دا گرتووه كه ده‌چن به‌ره‌و سه‌نته‌ری موسڵ به‌درێژایی 110 كیلۆمه‌تر.
وتیشی "له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌ته‌واوه‌تی رێگای موسڵ -ره‌ققه‌یان پچڕاندووه".