هه‌ریه‌كه لهسعودیهو میسر‌و ئیمارات و به‌حره‌ین لیستێكیان بڵاوكردهوهو ناوی 59 كه‌سایه‌تی 12 دامه‌زراوه‌ی قهتهریيان خسته لیستی تیرۆره‌وه.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: دوای به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی، ئه‌و چوار وڵاته، هه‌ریه‌كه له یوسف قه‌رزاوی و محه‌مه‌د ئیسلامبولی و وه‌جدی غه‌نیم و تارق زومهر، هه‌روه‌ها عه‌بدوڵا محسینی عه‌لی سه‌لابی سادق غریانی و عه‌بدوره‌حمان نعێمی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی دیكه له‌هه‌ندێ وڵاتی وه‌كو كوه‌یت و به‌حره‌ین خراونه‌ته لیستی تیرۆره‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و چوار وڵاته، 12 قه‌واره‌یان خستووه‌ته لیستی تیرۆره‌وه كه له‌لایه‌ن قه‌ته‌ره‌وه هاوكاری ده‌كرێن، وه‌كو ناوه‌ندی قه‌ته‌ر بۆ كاری خۆبه‌خشی، كۆمپانیی ده‌وحه ئه‌پڵ (كۆمپانیای ئینته‌رنێت و پشتیوانی ته‌كنه‌لۆجی)، قه‌ته‌ر خه‌یرییه، دامه‌زراوه‌ی شێخ عید ئالسانی خه‌یری، دامه‌زراوه‌ی شێخ سانی بن عه‌بدوڵا بۆ خزمه‌تگوزاریی مرۆیی.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌و چوار وڵاته هاوكاته له‌گه‌ڵ قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی نێوان قه‌ته‌رو وڵاتانی كه‌نداو.
دووشەممەی رابردوو، هەریەكە لە وڵاتانی سعودیەو میسر‌و ئیمارات و بەحرەین، پەیوەندییە دبلۆماسییەكانیان لەگەڵ قەتەر پچڕاندو بە پشتیوانیكردنی "تیرۆر" تۆمەتباری دەكەن، هه‌روه‌ها حكومه‌تی یه‌مه‌ن و حكومه‌تی رۆژهه‌ڵاتی لیبیا په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ده‌وحه پچڕاند.
قه‌ته‌رو دراوسێكانی له‌وڵاتانی هاریكاریی كه‌نداو پشتگیریی و هاوكاری لایه‌نه جیاوازه‌كانیان كرد، له‌ماوه‌ی گۆڕانكاری سیاسی له قۆناغی ناسراو به "به‌هاری عه‌ره‌بی" و ده‌وحه به پشتیوانیكردنی ئیسلامییه‌كان كه توانیان قازانجی سیاسی ده‌ستبخه‌ن له هه‌ندێك وڵات ناوبرا.
قه‌ته‌رو زۆرێك له ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ئیخوان موسلیمینیان پاراست، دوای دورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی پێشووی میسر كه یه‌كێك بوو له سه‌ركرده‌كانی جه‌ماعه‌تی ئیخوان موسلیمین كه له لیستی تیرۆریستی ئیمارات و سعودیه‌دایه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سعودیه بڵاویكرده‌وه، قه‌ته‌ر به‌وه تۆمه‌تباركراوه كه پشتیوانی "گروپه تیرۆریستییه‌كان" و تایفه‌گه‌ری جیاواز ده‌كات كه‌ئامانجیان "تێكدانی" سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه و له‌ناویاندا جه‌ماعه‌تی ئیخوان موسلیمین و داعش و قاعیده.
له‌به‌رانبه‌ردا قه‌ته‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه كه خراونه‌ته پاڵی.