چه‌ند كه‌سێك له‌ناو مه‌زارگه‌ی ئیمام خومه‌ینی له‌باشوری تاران به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌قه‌یان كردوو،
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا:عه‌لی خه‌لیلی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌زارگه‌ی ئیمام خومه‌ینی،ڕایگەیاند له‌به‌شی رۆژئاوای مه‌زارگه‌كه تهقهكراوهو، دواتر كه‌سێك خۆی ته‌قاندووته‌وه،له‌به‌رده‌م باره‌گای بانكی كشتوكاڵی كه نزیكی مهزارگهكهیهو پشتێنێكی بۆمبرێژكراوی له خۆی به‌ستبووه.
چه‌كدارێك له‌نزیک درگایەکی سەرەکی مه‌زارگه‌كه ته‌قه‌ی كردووه‌و چه‌ند كه‌سێكی برینداركردووهو دواتر خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
هێرشبه‌ره‌كانی سه‌ر مه‌زارگه‌كه سێ كه‌س بوون یه‌كێكیان خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه كه پشتێنی بۆمبڕێژكراوی له خۆی به‌ستووه.
ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، یه‌كێك له هێرشبه‌ره‌كان كه‌ژن بووه ده‌ستگیركراوه و یه‌كێكی دیكه‌ش كوژراوه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، كه‌سێك له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئێران له تاران ته‌قه‌ی كردووه‌و پاسه‌وانێكی په‌رله‌مان و دووكه‌سی دیكه‌ی برینداركردووه دواتر پاسه‌وانه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
پاسه‌وانێكی بینای په‌رله‌مانی ئێران به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، دوای ئه‌وه‌ی له رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی په‌رله‌مان برینداربووبوو.
ناسنامه‌ی هێرشبه‌ره‌كه تائێستا نه‌زانراوه‌و، به چه‌ك هێرشیكردووهو پاسه‌وانێكی كوشتووه‌و دوو كه‌س كه مه‌ده‌نی بوون برینداربوون.
ئه‌و كه‌سه چووه‌ته ناو بینای په‌رله‌مانی ئێران و له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كان رووبه‌ڕووبووه‌ته‌وه و هێرشبه‌ره‌که ده‌ستگیرکراوه.
هه‌ره‌ها ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، دۆخه‌که له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه کۆنتڕۆڵکراوه، ده‌رگای په‌رله‌مانیش به‌ته‌واوی داخراوه.


.............