سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوخه‌می خۆی بۆ به‌ریتانیا راگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه‌كانی شه‌وی رابردووی له‌نده‌نه‌وه كه به‌هۆیه‌وه حه‌وت كه‌س كوژران.
به‌پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم بە نوێنەرایەتی بارزانی پەیامی هاوخەمی و هاوسۆزی بۆ گەل و حكوومەتی به‌ریتانیا بە كونسوڵخانەی به‌ریتانیا لە هەولێر گەیاند بە بۆنەی "كردەوە تیرۆریستییەكەی" شاری لەندەن.
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان كرد و جەختیشی لەوەكردەوە "تیرۆر هەڕەشەیەكی جیهانی و هەمەلایەنەیە و لەم ڕووداوە تیرۆریستییەدا گەلی كوردستان هاوخەمی گەلی به‌ریتانیایە".
شه‌وی رابردوو بارهه‌ڵگرێك خۆی به ژماره‌یه‌ك كه‌سی پیاده‌دا كێشا له‌سه‌ر پردی "له‌نده‌ن بریدج" له ناوه‌ڕاستی له‌نده‌ن، هه‌روه‌ها چه‌ند گومانلێكراوێك له بازاڕێكی دیار هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵك.
پۆلیسی به‌ریتانیا ده‌ڵێت، هێرشبه‌ره‌كان سێ كه‌س بوون و دوای هه‌شت خولهك له ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیس له‌رووداوه‌كه‌ی سه‌ر پردی "له‌نده‌ن بریدج" كوژراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "هۆكاری تیرۆریستی" له‌پشت رووداوه‌كانی پردی "له‌نده‌ن بریدج و بازاڕی بارا" وه‌یه، كه یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین و دێرینترین بازاڕی خۆراك له له‌نده‌ن.
به‌وته‌ی پۆلیس، روداوی ئه‌منی سێ یه‌م له ناوچه‌ی فوكسهول له باشوری له‌نده‌ن روویداوه، به‌ڵام په‌یوه‌ندی نه‌بووه به دوو رووداوه‌كه‌ی دیكه‌وه.
تائێستا ناسنامه‌ی هێرشبه‌ره‌كان ئاشكرانه‌كراوه، كه به‌وته‌ی پۆلیس جلوبه‌رگێكی هاوشێوه‌ی پشتێنی بۆمبڕێژكراویان به‌ستووه‌و دواتر بۆیان ده‌ركه‌وتووه پشتێنی بۆمبڕێژكراو نه‌بووه.
هه‌روه‌ها تائێستا هیچ گروپێك به‌رپرسیارێتی له هێرشه‌كه رانه‌گه‌یاندووه.
٤ حوزەیران ٢٠١٧ - ١٢:٥٣
News ID: 834150
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوخه‌می خۆی بۆ به‌ریتانیا راگه‌یاند،