٥ ئایار ٢٠١٧ - ١٢:٣٢
ئایا هێزە ئەمریکیەکان دوای داعش لە عێراق دەمێننەوە

عێراق و ئەمەریکا نەگەشتوونە ڕێککەوتن لەسەر ئەوبابەتە،

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی ئاسۆشەیتدپرێس بەرپرسانی عێراق بە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانیشەوە لە گفتوگۆیەکدان کە ئەمەریکا دوای تەواوبوونی داعشیش لە عێراق بمێنێتەوە.

بەپێی هەواڵی سەرچاوەکە عێراق و ئەمەریکا نەگەشتوونە ڕێککەوتن لەسەر ئەوبابەتە، بەڵام گفتوگۆکانیان بەردەوام دەبێت لەسەر هەمان پرس.

بەپێی وتەی بەرپرسێکی ئەمەریکی ڕەنگە بە قازانجی هەردوو وڵات بێت بە مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، بەڵام ئەوە پێویستی بە ڕێککەوتنێکی دیکەیە لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا.

ئەمەریکا و حکومەتی عێراق ڕێککەوتبوون لە ساڵی ٢٠١١ دا تەواوی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بچنە دەرەوە، بەڵام سێ ساڵ دوای ئەو وادەیە حکومەتی عێراق خێرا پەنای بردەوە بەر هێنانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا بۆشەڕی ڕێکخراوێکی چەکداری بەناوی داعش.

ئاژانسەکە ئاشکرای کردووە، ئەم گفتوگۆیە لەلایەن جەیمس ماتیسی وەزیری بەرگری ئەمەریکاوە سەرپەرشتیکراوە و قسە لەوە دەکرێت "چۆن هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بمێننەوە و لێکەوتەکانی چی دەبن".

ئاماژە بەوەشکراوە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیران دەیەوێت بەهۆی بوونی دەسەڵاتی ئەمەریکی لەناوچە ئازادکراوەکان هۆکارەکانی گواستنەوەی دەسەڵات و ڕێکخستنەوە و ئەمنییەتی شارەکان بپارێزێت.

بە وتەی بەرپرسانی ئەمەریکا ئەم گفتوگۆیە لە قۆناغی سەرەتادایە و هیچ خاڵێک لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا بۆ ئەم پرسە واژۆ نەکراوە.

لە دوای کۆنترۆڵکردنی بەشێکی زۆر خاکی عێراق لەلایەن داعشەوە لە ساڵی ٢٠١٤ دا سوپای عێراق جارێکی دیکە چالاکییە سەربازییەکانی بە بوونی بۆردوومان و ڕاهێنانی سەربازی لە عێراق دەستپێکردەوە.