سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانی بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی مه‌تیبیجه سه‌ر به‌پارێزگای سه‌لاحه‌دین ده‌ستپێكرد فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیش ئاشكرا یده‌كات له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا زیاتر له 50 چه‌كداری داعش كوژراون.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: مه‌زهه‌ر عه‌زاوی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كانی دیجله له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له میانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كه له‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه له چوار میحوه‌ره‌وه ده‌ستی پێكردوه، تا ئێستا زیاتر له 50 چه‌كداری داعش كوژراون.
عه‌زاوی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، هه‌ر له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا زیاتر له 20 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو تیكشكێنراون و ژماره‌یه‌ك مۆڵگه‌ی تیرۆریستانی داعش‌یش خاپوركراون.
سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگی له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق به‌پاڵپشتی هێزی ئاسمانی عێراق ئۆپه‌راسیونێكی سه‌ربازیان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی متیبیجه ده‌ستپێكردوه كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و دیاله.