فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌كانی موسڵ ڕه‌تیده‌كاته‌وه پرۆسه سه‌ربازیه‌كان وه‌ستا بێت، دژه تیرۆریش ڕایده‌گه‌یه‌نێت تا ئێستا له سه‌دا 60ی به‌ری ڕاستی موسڵ له ده‌ستی داعش ئازادكراوه.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع ابنا: فه‌ریق عه‌بدول ئه‌میر ڕه‌شید یاره‌ڵا فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌كانی موسڵ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه باس له ڕاوه‌ستانی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌كان ده‌كه‌ن، هاوكات ته‌ئكیدی كرده‌وه شه‌ڕوپێكادانه‌كان به‌رده‌وامیی هه‌یه, به‌ڵام بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیی كه له نێو ماڵه‌كانیاندان، هێزه عیراقیه‌كان به وریاییه‌وه پێشڕه‌ویی ده‌كه‌ن و چه‌كی قورس به‌كارناهێنن.
لیوا مه‌عن سه‌عدی فه‌رمانده‌ی دووه‌می پرۆسه سه‌ربازیه‌كانی هێزی دژه تیرۆری عیراقیش ڕایگه‌یاند، تا ئێستا هێزه عیراقیه‌كان له سه‌دا 60 ی به‌ری ڕاستی موسڵیان ئازادكردوه له ده‌ست داعش.
ڕاشیگه‌یاند، داعش به‌شێكی گه‌ڕه‌كانی باكور و باكوری ڕۆژئاوای به‌ری ڕاستی موسڵی به‌ده‌سته‌وه ماوه، به‌شێكی زۆری هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیشیان كردوه‌ته قه‌ڵغانی مرۆیی له نێو ماڵه‌كانیاندا، هه‌ربۆیه هێزه عیراقیه‌كان به خاویی پێشڕه‌ویی ده‌كه‌ن.
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئیتیحادیش ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه له ناوچه‌ی جسر 12 تیرۆریستیان كوشتوه كه یه‌كێكیان به‌رپرسی به‌رهه‌م نه‌وتیه‌كانی داعشه.
ڕاشیگه‌یاند، هێزه‌كانی مغاویر له ناوچه‌ی موسڵی كۆن له شه‌ڕی سه‌ختدان له‌گه‌ڵ تیرۆیستانی داعش و چه‌ندینیان لێ كوشتون.