٧ نیسان ٢٠١٧ - ٠٦:٢٥
ئێران هێرشکەی ئەمریکا بە توندی ێیدانە دەکات

کۆماری ئیسلامی ئێران وەک گەورەترین قوربانی چەکی کیمیایی لە مێژووی سەردەمدا ، کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی بەبێ جیاوازی لە بەکارهێنەران و قوربانیانی ، ئیدانە دەکات

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوەی هێرشە مووشەکییەکەی ئەمریکا بۆ بنکەیەکی ئاسمانی لە سووریا رایدەگەیێنێت: "کۆماری ئیسلامی ئێران وەک گەورەترین قوربانی چەکی کیمیایی لە مێژووی سەردەمدا ، کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی بەبێ جیاوازی لە بەکارهێنەران و قوربانیانی ، ئیدانە دەکات".

بەهرام قاسمی ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی: "هەر هەنگاوێکی سەربازی تاکلایەنە و هێرشی مووشەکی بۆ بنکەی سەربازی شەعیرات لە سووریا لەلایەن کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا بە تووندی ئیدانە دەکەین ، باوەڕمان وایە ئەو هەنگاوانە بەبیانووی هێرشی کیمیایی گوماناوی لە خانشیخۆنی ئیدلب کە کاتەکەی ، بەکارهێنەرانی و ئەوانەی قازانجی لێ دەکەن گومانی لەسەرە ، دەبێتە هۆی بەهێزبوونی تیرۆریستەکان و ئاڵۆزبوونی دۆخی سووریا و ناوچەکە".

بەرەبەیانی رۆژی هەینی 7-4-2017 بەبڕیاری دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەو وڵاتە 59 مووشەکی تاموهۆکی ئاڕاستەی بنکەیەکی ئاسمانی شەعیرات کرد.

ئەو هێرشەی ئەمریکا لە کاردانەوەی هێرشێکی کیمیایی دێت کە رۆژی سێشەممە لە خانشیخۆنی پارێزگای ئیدلب ئەنجامدرا و بووە هۆی کوژرانی 100 کەس و بریندار بوونی 400 کەسی دیکە. ئەمریکا حکومەتی ئەسەد تۆمەتبار دەکات بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە بەڵام، ئەسەد رەتی دەکاتەوە.