٣ نیسان ٢٠١٧ - ١٣:٤٠

تەقینەوەیەک لە شاری سان پترسبۆرگی رووسیا 10 کەس کوژران و 50 کەسی دیکەش برینداربوون.

لە ئەنجامی روودانی تەقینەوەیەک لە شاری سان پترسبۆرگی رووسیا 10 کەس کوژران و 50 کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع. ابنا: پۆلیسی رووسیا ئاشکرای کرد، تەقینەوەکە لە وێستگەی میترۆی چواڕیانی سینایا روویانداوە و بەلایەنی کەمەوە 10 کەس کوژراون و زیاتر لە 50 کەسی دیکەش برینداربوون.

میدیاکانی رووسیا بڵاویانکردەوە، پاش روودانی تەقینەوەکە بەلایەنی کەمەوە حەوت وێستگەی میترۆ داخراون و پۆلیسێکی زۆریش گەیشتووەتە ناوچەکە.

ڤلادیمیر پوتین، سەرۆککۆماری رووسیاش، کە لە هەمان شار پێشوازی لە سەرۆکی بیلارووس کرد، رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان لە سەر ئەرکەکانیان بەردەوامن و دەیانەوێت وردەکاری "رووداوەکە" دیاریبکەن.

پوتین گوتیشی، هەموو ئەگەرێک کراوەیە و دەکرێت کردەوەکەش تیرۆریستی بێت.