چیتر كاری له پێشینه‌ی ئێمه له سوریا لابردنی به‌شار ئه‌سه‌د نییه له ده‌سه‌ڵات" ئه‌مه قسه‌ی نیكی هایلی باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكایه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت .ع، ابنا: وه‌ك باڵیۆزه‌كه ده‌ڵێت: ئێستا كاری له‌پێشینه‌ی واشنتۆن له سوریا كۆتایهێنانی جه‌نگ و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسییه بۆ قه‌یرانی سوریا هه‌روه‌ها رزگاربونه له هه‌ژمونی ئێران له سوریادا.
ئه‌م قسانه‌ی هایلی دوای چه‌ند كاتژمێرێك هات له لێدوانێكی ریكس تیله‌رسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له توركیا كه وتی: گه‌لی سوریا بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌دات.
به‌پێی ئه‌م وتانه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتوه‌و به‌پێچه‌وانه‌ی ئیداره‌كه‌ی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشوه‌وه، ئێستا ئیداره‌ی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ له هه‌وڵه‌كانیدا به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریای نه‌كردوه‌ته ئامانج.
ئه‌م قسانه لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریای توڕه‌كرد كه به‌رده‌وام له گفتوگۆ و دانوسانهكاندا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌رله‌وه‌ی هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌یرانه‌ی سوریا بدۆزرێته‌وه ده‌بێت به‌شار ئه‌سه‌د ده‌سه‌ڵات به‌جێبهێڵێت.
مونزیر ماخوس یه‌كێك له وته‌بێژه‌كانی ده‌سته‌ی باڵای دانوسانه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له لێدوانێكدا له جنێڤ رایگه‌یاند، ناكرێت به‌هیچ جۆرێك قایل ببن به‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له ئایندهی سوریادا رۆڵی هه‌بێت، له‌و روه‌شه‌وه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له هه‌ڵوێستی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان روینه‌داوه.
له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی پێشوی ئه‌مریكادا به سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما، واشنتۆن لابردنی به‌شار ئه‌سه‌دی له ده‌سه‌ڵات كردبو به یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی له سوریا، به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی جه‌خت له‌سه‌ر تێكشكاندنی رێكخراوی داعش ده‌كات له سوریا‌و عێراق.
لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریا پێشتر ره‌خنه‌یان له ئیداره‌كه‌ی ئۆباما ده‌گرێت و تۆمه‌تباریان ده‌كرد به‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌مه له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریا، ئه‌وان چاوه‌ڕوان بون ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا ئه‌و هه‌ڵانه راستبكاته‌وه كه ئۆباما له قه‌یرانی سوریا كردویه‌تی، به‌ڵام پێناچێت بڕیاره‌كانی تره‌مپ حه‌ز و ئاره‌زوه‌كانی ئه‌وان به‌دی بهێنێت.
قه‌یران و شه‌ڕی ناوخۆی سوریا پێدهنێتگڴه حه‌وته‌م ساڵییه‌وه، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه به‌پێی ئاماره‌كان تائێستا زیاتر له 320 هه‌زار كه‌س كوژراون، هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌و شه‌ڕه‌وه، روسی او ئێران دوو هاوپه‌یمانی به‌هێزبون بۆ به‌شار ئه‌سه‌د و به‌شێوه‌ی سه‌ربازی له سوریا به‌رگرییان له حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دیمه‌شق كردوه، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مریكا پاڵپشتی له لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان كردوه.
ئه‌م گۆڕانكارییه كه له هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا دروستبوه له‌كاتێكدایه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه نوێنه‌رانی حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنی سوریا له جنێڤی سویسرا خولی پێنجه‌می دانوسانهكانیان به‌سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌ستپێكردوه