بارهەڵگرێکی سووتەمەنی بۆمبڕێژکراو بە خاڵێکی پشکنینی یەکێک لە دەروازەکانی شاری بەغدادا تەقییەوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان 14 کەس کوژران و 40 کەسی دیکەش برینداربوون.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "شەوی چوارشەممە 29-3-2017، بارهەڵگرێکی سووتەمەنی بۆمبڕێژکراو، خۆی بە خاڵی پشکنینی رمل 75 لە دەروازەی باشوور، بە ئاراستەی ناوچەی یوسفییە تەقاندەوە".
وەک سەرچاوەکە ئاماژەی بۆکرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان 14 کەس کوژران و 40ـی دیکەش برینداربوون، بەهۆی بەهێزی تەقینەوەکە ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکان هەیە.



.............