٢٣ ئازار ٢٠١٧ - ١٩:٠٦
داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی لەندەن راگەیاند

داعش، بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی هێرشەکەی شاری لەندەنی گرتە ئەستۆ

رێکخراوی تووندئاژۆی داعش، لە پێگەی فەرمی خۆی بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی هێرشەکەی شاری لەندەنی گرتە ئەستۆ کە تێیدا 4 کەس کوژران و 29 کەسی دیکە برینداربوون.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت .ع. ابنا: رۆژی پێنجشەممە 23-3-2017 ماک رۆلی، سەرۆکی پۆلیسی دژەتیرۆری لەندەن، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، 7 کەسیان بە تۆمەتی تێوەگلان لە هێرشەکەی رۆژی چوارشەممە 22-3-2017 دەستگیرکردووە.

رۆژی چوارشەممە 22-3-2017، هێرشکارێک لە وێست مینستەر لە لەندەن، بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کێشا بەنێو خەڵکدا لە نزیک پەرلەمانی ئەو وڵاتە، دواتر بە چەقۆ هێرشی کردە سەر پۆلیسێک لە بەردەم پەرلەمان، بەپێی میدیاکانی ئەو وڵاتە "تەقە لە هێرشبەرەکە کراوە و پاشان کوژراوە".
لەو رووداوەدا سێ هاووڵاتی و پۆلیسێک کوژران و 29 کەسی دیکەیش بریندار بوو. دواتریش هێزە ئەمنییەکان لەنزیک پەرلەمان بڵاوەیان پێکرا و دۆخەکە لەلایەن پۆلیسەوە کۆنترۆڵکرا.

.............