هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی چه‌ند شوێنێكی گرنگ له خۆرئاوی موسڵ كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن، سوپای عێراقیش كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی ناوچه‌كانی كه‌ناری ڕۆژهه‌ڵاتی ڕوباری دیجله‌یان ڕاگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت شه‌ڕی موسڵ له‌قۆناغی كۆتاییدایه، به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رماندیی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كانیش، ته‌نها 20% شاری موسڵ له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعشدا ماوه.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: بابلتۆب و ناوچه‌ی بابولجه‌دید وشه‌قامی كۆرنیش و پردی كۆنی موسڵ و وێستگه‌یی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دیارترین ئه‌و شوێنانه‌ی به‌ری خۆرئاوای موسڵ بوون كه له 23 هه‌مین ڕۆژی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌وبه‌شه‌ی شاره‌كه‌دا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵیه‌وه كۆنترۆڵ كران.
فه‌ریق رائید شاكر فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌وشوێنانه‌ی پشت ڕاست كرده‌وه و ڕایگه‌یاند، له‌كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌وناوچانه‌دا هێزه‌كانیان پشتیان بهتاكتێكی نوێی سه‌ربازی به‌ستوه ئه‌مه‌ش له پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆریان تاكو ئێستا له‌ناو ماڵه‌كانی خۆیاندان.
پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانی عێراق ته‌نها له‌ناو سه‌نته‌ری موسڵدا نه‌بوو، به‌ڵكو له ناوچه‌كانی باكوری خۆرئاوای شاركهشهوه هێزه‌كانی سه‌ر به فیرقه‌ی 16 سوپای عێراق توانییان گوندی شێخ محه‌مه‌د و جهمالیه كۆنترۆڵ بكه‌ن، كه ده‌كه‌ونه ڕۆژهه‌لاتی ناحیه‌ی بادوش، به‌وه‌ش توانیان كۆنترۆڵی ته‌واوی ناوچه‌كانی كه‌ناری ڕۆژهه‌لاتی ڕووباری دیجله بكه‌ن، له‌به‌ری خۆرئاوای موسڵ.
له 17 تشرینی یه‌كه‌می ڕابردوه‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌ستی پێكردوه، قسه‌كردن له‌باره‌ی پێشره‌وی هێزه‌كانی عێراق له‌و شه‌ڕه‌دا به به‌رده‌وامی به‌شێك بووه له قسه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌شدا حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕایگه‌یاند، شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ له قۆناغی كۆتاییدایه.
له 19 ی شوبای ڕابردوه‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی به‌ری خۆرئاوای موسڵ ده‌ستی پێكردوه، هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق توانیویانه زیاتر له نیوه‌ی ئه‌وبه‌شه‌ی موسڵ كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، كه‌تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه، نزیكه‌ی 65% ی به‌ری خۆرئاوای موسڵ كۆنترۆڵ كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، هێنده‌ی نه‌ماوه ده‌سه‌ڵاتی گروپی تیرۆرستی داعش به‌یه‌كجاری له‌شاری موسڵ كۆتایی بێت، چونكه به‌پێی به‌یاننامه‌كه، زیاتر له 80% ئه‌وشاره كۆنترۆڵ كراوه‌ته‌وه.
١٤ ئازار ٢٠١٧ - ٢٠:١٩
News ID: 817786
ته‌نها 20% شاری موسڵ له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعشدا ماوه.