سوپای عێراق مۆزه‌خانه‌ی موسڵ كۆنترۆڵدهكاتهوهو گه‌ڕه‌كی مه‌نسوریش گه‌مارۆ ده‌دات، به‌رپرسی كرده سه‌ربازییه‌كانی داعش‌یش له گه‌ڕه‌كی ده‌واسه كوژرا.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: له‌دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی موسڵ، حكومه‌تی عێراق رێگه‌ی به رۆژنامه‌نوساندا وێنه‌ی ئێستای ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه بگرن، ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت له‌و مۆزه‌خانه‌یه ته‌نها په‌یكه‌ری روخاوو پارچه شوێنه‌وای شكێنراوه.
میدیاكان له‌زاری به‌رپرسانی سوپای عێراقه‌وه بڵاویانكرده‌وه، له شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی ئێواره‌ی رۆژی سێ شه‌ممه‌دا هێزه ئه‌منییه‌كان پێشڕه‌وییان كردوه‌و توانیویانه مۆزه‌خانه‌ی موسڵ له‌به‌ری خۆرئاوای شاره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه كه پێشتر‌و له‌كاتی داگیركردنیدا زۆربه‌ی په‌یكه‌رو پارچه شوێنه‌وارییه‌كانی له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌وه له‌ناوبران، هاوكات گه‌ره‌كی مه‌نسوریش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپاوه گه‌مارۆدراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كی دهواسهدا، سه‌ركرده‌یه‌كی گروپی تیرۆرستی داعش به‌ناوی نكتهل ئه‌حمه‌د عوبێد میعماری ناسراو به ئه‌بو عومه‌ر كوژراوه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی هه‌واڵگری سه‌ربازی، ئه‌و تیرۆرسته به‌رپرسی كرده سه‌ربازییه‌كانی داعش بوه له‌به‌ری خۆرئاوای موسڵ.
...........
٨ ئازار ٢٠١٧ - ١٩:٥٩
News ID: 816522
له‌و مۆزه‌خانه‌یه ته‌نها په‌یكه‌ری روخاوو پارچه شوێنه‌وای شكێنراوه.