نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، حەیدەر عەبادی بەنیازە سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ ئەو سەردانە دیارینەکراوە.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: سەعدحەدیسی، گوتەبێژی نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەفەرمی سەرۆکوەزیرانی عێراقی بانگهێشت کردووە سەردانی ئەمریکا بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ ئەنجامدانی ئەو سەردانە دیارینەکراوە.
حەدیسی رەتیکردەوە عەبادی بەم نزیکانە سەردانی ئەمریکا بکات و گوتیشی: هەر کاتێک وادەی سەردانەکە دیاریکرا، ئەوا نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراقی بڵاویدەکاتەوە، پێشئەوەی عەبادی سەردانەکەی ئەنجامبدات.
٥ ئازار ٢٠١٧ - ١٩:٣٥
News ID: 815869
حەیدەر عەبادی بەنیازە سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکات