حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران ته‌ئكید ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تاران به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ده‌ستێوه‌ردان و پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی وڵاتانی ناوچه‌كه‌یه به تایبه‌تیی عیراق و سوریا.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت .ع. ابنا : حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له په‌راوێزی كۆنگره‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێكخراوی هاریكاریی ئابوریی ئیكۆ له شاری ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان و له میانی دیداری له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمار توركیا، پێی ڕاگه‌یاندووه په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌و تاران به‌ره‌و پێش ده‌چێت و ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات و سه‌قامگیریی ئاسایش و ئارامیی ناوچه‌كه‌دایه.
ڕۆحانی ئه‌وه‌شی به ئه‌ردۆغان ڕاگه‌یاندووه, كه ڕووبهڕوووبونهوهی تیرۆر، ئامانجی سه‌ره‌كیمانه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه، چونكه دوژممنی مرۆڤایه‌تیه، هاوكات ته‌ئكیدی كردۆته له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆماری ئیسلامی ئێران، به توندی دژی ئه‌وه‌شه پێشێلی سه‌روه‌ریی وڵاتانی ناوچه‌كه بكرێت به تایبه‌تیش عیراق و سوریا.
...............