به‌رپرسێكی باڵا له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌ڵێت، چه‌كدارانی داعش توانای به‌رگرییان له شه‌ڕه‌كاندا نه‌ماوه‌و ئه‌و خه‌ونه‌ی بۆ "ده‌وڵه‌ت" هه‌یان بوو كۆتایی هات.
ڕۆبه‌رت جۆنز، جێگری سه‌رۆكی كاروباری ستراتیژی و پشتیوانی له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له له‌نده‌ن ڕایگه‌یاند پرۆسه سه‌ربازییه‌كان له موسڵی عێراق و ڕه‌قه‌ی سوریا داعشیان خستوه‌ته قۆناغی داڕوخانه‌وه، به‌جۆرێك كه "داعش هیچ توانایه‌كی به‌رگری یاخود گۆڕینی شێوازی شه‌ڕه‌كانی نه‌ماوه".
وته‌كانی جۆنز، دوای كۆبونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی 20 وڵات هات كه له گروپی كاری هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌ندامن.
به‌رپرسه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ڕاشیگه‌یاندوه بۆردومانه‌كانی هاوپه‌یمانان سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی گه‌یاندنی هاوكاری دارایی و سه‌ربازی داعشی وشك كردوه.
وته‌كانی به‌رپرسه‌كه‌ی هاوپه‌یمانان له‌كاتێكدایه، له‌ئێستادا هێزه ئه‌منییه‌كان له به‌ری خۆرئاوای موسڵ شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن و له‌سوریاش شه‌ڕڤانان له ڕه‌قه‌ی پایته‌ختی داعش نزیكبونه‌ته‌وه.
٢ ئازار ٢٠١٧ - ١١:١٢
News ID: 815126
چه‌كدارانی داعش توانای به‌رگرییان له شه‌ڕه‌كاندا نه‌ماوه‌و ئه‌و خه‌ونه‌ی بۆ "ده‌وڵه‌ت" هه‌یان بوو كۆتایی هات