بە پێی هەواڵ دەری ێەهلی بەیت .ع. ابنا : وتەبێژێکی وەەزارەتی کشوەری ئەفغانستان گوتویەتی کە هێرش بەرانێکی خۆکوژی هێرش دەکەنە سەر دوو مەرکەزی ئاسایشی وڵات لە خور ئاوا و خۆر هەڵاتی کابوڵ .
نەجیب دانش، جێگری وتەبێژی ئەم وەزارەت خانە وتی کە سەرەتا بە لایەنی کەمەوە دو هێرشی خۆکوژی لە مەقەری شەشەمی ئاسایش ڕوی داوە.
بە وتەی ئەو ، یەکێک لە هێرش بەرەکان سەیارەیەکی بۆمب چێنراو لە بەردەم درگای مەرکەزی پولیس خۆی تەقاندەوە و هێرش بەری دوهەم لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی ئەو وڵاتە دەستی کرد بە شەڕە تەقە.
دانش وتی هێرش بەرە دوەمەکە لە شەڕەکەدا کۆژراوە و ئێستە هێزە ئەمنیەکان خەریکی پاک کردنەوەی شوێنەکەن .
بە هۆی ئەم هێرشە 3کەس کوژراون و 41کەسیش بریندار بوون .
ئەو رەسم و ڤیدیویانەی کە بڵاو بوەتەوە ، ئاماژە بەوە دەکەن کە ستونێک لە دوکەڵ لە ناوچەکە دا بەرز بوەتەوە .
گروپی تیرورستی تاڵبان ڕایگەیاندوە کە هێرش بەرانی خۆکوژ ئەم سێ ناوچەیان کردەتە ئامانج : ناوچەی شەشەمی ئاسایش ، مەرکەزی ئاسایش لە خۆر ئاوا و مەرکەزی ناونوسی بۆ هێزی ئەرتش.
زەبیح اللە موجاهد ، کە خۆی بە وتە بێژی ئەم گروپە ناو بردوە : باس لەوە دەکات کە لە ئەم هێرشانەدا هێزە ئەمنیەکان کوژراوێکی زورتریان هەیە.
.








.............