شاندێكی باڵای ئێران سه‌ردانی عێراق ده‌كات، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش ده‌ڵێن: شانده‌كه له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی حكومه‌ت‌و پێكهێته‌كانی عێراق، چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كات.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكرایان كردوه، بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، شاندێكی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته شاری به‌غداد.
میدیاكانی عێراق له زاری به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌وه بڵاویانكردۆته‌وه، شانده باڵاكه‌ی ئێران، چاوی به‌به‌رپرسانی حكومیی‌و سه‌ركرده‌ی لایه‌ن‌و پێكهاته سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كه‌وێت.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردوه، سه‌ردانی شانده‌كه‌ی ئێران بۆ عێراق، دوای ئه‌و سه‌ردانه‌ی عادل جوبه‌یر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودییه دێت بۆ عێراق، كه تێیدا گفتوگۆی له‌باره‌ی چه‌ند بابه‌تێكی سیاسیی‌و ئه‌منیی كردبوو.
........
٢٧ شوبات ٢٠١٧ - ٠٩:٥٦
News ID: 814431
شانده‌كه له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی حكومه‌ت‌و پێكهێته‌كانی عێراق، چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كات