ژماره‌ی كوژراوه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نزیك شارۆچكه‌ی باب له سوریا، گه‌یشتوه‌ته 41 كه‌س، كه 35یان هاوڵاتیی مه‌ده‌نی بوون.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجام دراوه‌و له گوندی سوسیان، پێگه‌یه‌كی ئه‌منیی كردوه‌ته ئامانج، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر خێزانی ئاواره له‌و شوێنه‌دا بوون‌و چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه بوون بۆ باب، بۆیه زۆربه‌ی قوربانییه‌كان مه‌ده‌نین.
هاوكات، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند: له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا دوو سه‌ربازی توركیا كوژراون.
لای خۆیه‌وه رێكخراوی داعش، به‌رپرسیارێتیی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ و له سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت باسی له‌وه كردوه، ته‌قینه‌وه‌كه له تۆڵه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی باب بوه، له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر به توركیا.
٢٤ شوبات ٢٠١٧ - ١٤:٥٥
News ID: 813818
ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی باب 40 كوژراو و ده‌یان بریندار تێده‌په‌ڕێنێت، رێكخراوی داعش‌یش به‌رپرسیارێتیی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه راده‌گه‌یه‌نێت