خۆپیشاندانی فراوان له به‌غدادا به‌رێوه ده‌چێت، موقته‌دا سه‌در داوا له لایه‌نگرانی ده‌كات خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی گۆڕه‌پانی ته‌حریر به‌هێمنی بكرێت، داواش له هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كات خۆپیشانده‌ران بپارێزێن.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در داوا له لایه‌نگرانی كردوه، ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانێكی هێمن له گۆڕه‌پانی ته‌حریری ناوه‌ڕاستی به‌غداد ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وه‌ش بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و هێرشانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو كرایه سه‌ریان، داواش له هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كات، پارێزگاری له خۆپیشانده‌ران بكه‌ن.
سه‌در، ڕاشیگه‌یاندوه، پێویسته ئه‌وكه‌سه‌ی به موشه‌ك هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز، له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێردا خۆی ڕاده‌ستی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكات، چونكه ئه‌و كرده‌وه‌یه دژ به داواكاری خۆپیشانده‌ران بووه.
ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی موقته‌دا سه‌در له كاتێكدایه، خۆپیشاندانه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردو ئاڵۆزی لێكهوتهوه و به‌هۆیه‌وه 5 كه‌س كوژران و 174 كه‌سیش برینداربوون و هه‌رهه‌مان ڕۆژیش چه‌ند موشه‌كێك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد كران.
١٧ شوبات ٢٠١٧ - ١٤:٥١
News ID: 812307
موقته‌دا سه‌در داوا له لایه‌نگرانی ده‌كات خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی گۆڕه‌پانی ته‌حریر به‌هێمنی بكرێت