حكومه‌تی ئیمارات گیان له‌ده‌ستدانی باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌فغانستان ڕاگه‌یاند كه مانگی ڕابردوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه له‌و وڵاته برینداربوو
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: وه‌زاره‌تی كاروباری سه‌رۆكایه‌تی ئیمارات له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، جومعه محه‌مه‌د عه‌بدولاَ كه‌عبی باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌فغانستان گیانی له ده‌ستداوه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی هێرشێكی تیرۆریستیه‌وه له قه‌نده‌هار برینداربوو
مانگی ڕابردوو هێرشێكی تیرۆریستی ئۆفیسی حاكمی ویلایه‌تی قه‌نده‌هاری له ئه‌فغانستا ن كرده ئامانج، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ڕێكخراوه فریاگوزاریه‌كانی ئیمارات كوژران و باڵیۆزی ئه‌و وڵاته‌ش له ئه‌فغانستان به‌سه‌ختی برینداربوو
.............