١٢ شوبات ٢٠١٧ - ٠٠:٢١
خۆپیشاندانەکانی بەغد کوژراوو و برینداری لێ کەوتەوە

لە ناوچەی سەوزەوە گوێم لە دەنگی تەقە و گازی فرمێسکڕێژ هەیە. بەڕاستی نازانم خۆپیشاندەران مەبەستیان چییە، چونکە جارێکی دیکەش هاتوونەتە نێو ناوچەی سەوز و تێکیان داوە، ئیمە هەوڵدەدەین خۆمان بپارێزین لە هەر مەترسییەک

بەیانی رۆژی شەممە 11-2-2017 لە بەغدا خۆپیشاندان دەستی پێکرد، بەڵام دوای چەند کاژێرێک لە مانەوەی خۆپیشاندەران، تووندوتیژی دروستبوو، هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە .
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: هێزە ئەمنییەکان تەقەیان بەڕووی خۆپیشاندەرەکان کرد، لە ئەنجامدا چەند کەسێک کوژران و بریندار بوون"، هەروەها "بەپێی زانیارییەکانمان تاوەکو ئێستا دوو کەس بەهۆی تەقەکانەوە کوژراون، 11 کەسی دیکەش بریندار بوون".

مەسعود حەیدەر، پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا، لەمبارەیەوە بە تۆڕی ابنای راگەیاند "لە ناوچەی سەوزەوە گوێم لە دەنگی تەقە و گازی فرمێسکڕێژ هەیە. بەڕاستی نازانم خۆپیشاندەران مەبەستیان چییە، چونکە جارێکی دیکەش هاتوونەتە نێو ناوچەی سەوز و تێکیان داوە، ئیمە هەوڵدەدەین خۆمان بپارێزین لە هەر مەترسییەک".

پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی گۆڕان هەروەها گوتی "ئێمە لە شەوی رابردووەوە زانیاریمان هەبووە، لەوانەیە خۆپیشاندەران بێنە نێو ناوچەی سەوز بۆیە ئامادەکریمان کردووە".

بەڵام رێزان شێخ دلێر، لە فراکسیۆنی یەکێتیی پەرلەمانی عێراق گوتی "لایەنە کوردییەکان لە بەغدا پەیوەندییەکی خراپمان هەیە، هاوپەیمانی کوردستانی هەتاوەکو ئێستا هاوپەیمانێتییەکی یەکگرتوو نییە، کورد روئیایەکی گشتی و تەواوی نییە، لەنێو حکومەتی عێراق هەر لایەنێک بەجیا بڕیار دەدات و پەرتەوازەن" و، روونی کردەوە " بڕواناکەم کورد لە بەغدا هیچ ئامادەکارییەکی بۆ خۆپیشاندانەکە کردبێت".

لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆشدا بەهەمان شێوەی چەند رۆژی رابردوو، داوای هەڵوەشاندنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن.

 لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە خەڵک روویانکردووەتە بەغدا بۆ ئەوەی دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان لەبەرامبەر کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بگەیێنن، کە هەموو چین و توێژێکی تێدا دەبیندرێت و داوای چاکسازی دەکەن.

چاودێران دەڵێن ئەو هێزانەی سەر بە نووری مالیکین، لە دەوروبەری ناوچەی سەوز بڵاوبوونەتەوە، بۆ ئەوەی رێگە لە چوونەژوورەوەی خۆپیشاندەران بگرن لەوەی بچنە نێو ناوچەی سەوزەوە.

..........................