سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ژماره‌ی چه‌كداره‌كانی ئه‌و هێزه ئاشكراده‌كات و ڕاشیده‌گه‌نێت هێزه‌كانیان له‌ڕووی توانای سه‌ربازییه‌وه هاوتای هێزه‌كانی دژه‌تیرۆرن.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتوه‌ته زیاتر له 140 هه‌زار چه‌كدار.
ڕاشیگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق پلان داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ببێته هێزێكی سه‌ره‌كی هاوشێوه‌ی سوپای عێراق.
جه‌ختیشكرده‌وه،ئێستا هێزه‌كانیان له‌ڕووی كاركردن و توانای سه‌ربازییه‌وه، هاوتای هێزه‌كانی دژه‌تیرۆرن و خاوه‌نی دامه‌زراوه‌ی پێشكه‌وتوی هه‌واڵگری و ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی و پزیشكیی و په‌یوه‌ندیه‌كانن.
حه‌شدی شه‌عبی هێزیكی چه‌كدارییه و له‌دوای كۆنترۆڵكردنی به‌شێكی له خاكی عیراق له‌لایه‌ن داعشهوهی له‌ساڵی 2014 به فه‌توای عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق پێكهێنرا.
١٠ شوبات ٢٠١٧ - ١٨:٥٢
News ID: 810804
هێزه‌كانیان له‌ڕووی توانای سه‌ربازییه‌وه هاوتای هێزه‌كانی دژه‌تیرۆرن.