٧ شوبات ٢٠١٧ - ١٥:٢٨
تەقینەوەیەک لەبەردەم دادگای باڵای کابوڵ دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لەبەردەم دادگای باڵای کابوڵ، زیاتر لە ٢٠ کەس کوژراون و ٤٥ کەسی دیکەش برینداربوون

بەرپرسانی ئەفغانستان ڕایانگەیاند، بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لەبەردەم دادگای باڵای کابوڵ، زیاتر لە ٢٠ کەس کوژراون و ٤٥ کەسی دیکەش برینداربوون.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: پێشبینی دەکەن ژمارەی قوربانیان زیادبکات. باس لەوەش کراوە کە بینای دادگای باڵا لە پایتەختی ئەنفغانستان کراوەتە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکان تەقینەوەکە خۆکوژی بووە و لەنزیک ئەو دەرگایەی دادگاکە ڕوویداوە، کە فەرمانبەرانی دادگاکە بۆ جێهێشتنی بینای دادگا بەکاریانهێناوە دوای تەواوبوونی کارکردنیان.

نەجیب دانیش جێگری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ، بە ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێسی وتووە، سەرجەم قوربانییەکان نەناسراونەتەوە و لێکۆڵینەوەش دەستیپێکردووە.

تا ئێستاش هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆیی لە هێرشەکە ڕانەگەیاندووە، بەڵام چەکدارانی تاڵیبان لە ڕابردوودا هێرشیان کردووەتە سەر دادگای باڵا و فەرمانبەرانی و بیناکانی تری دادگاکانی تر لە پارێزگاکانی تردا.