٤ شوبات ٢٠١٧ - ١٨:١٠
ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان له‌ناوچه‌ سنوریه‌كانی‌ نێوان عێراق وسوریا ڕاگرتوه‌

هادی‌ عامری‌ ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌كانیان به‌ ئاراسته‌ی‌ سنوری‌ نێوان عێراق و سوریا ڕاگرتوه‌، تا ئه‌و كاته‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ نێوان موسڵ و ته‌له‌عفه‌ر به‌یه‌كجاری‌ له‌ چه‌كدارانی‌ داعش پاك ده‌كرێنه‌وه‌.

حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌كانی‌ له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كان نێوان عێراق سوریا ڕاده‌گرێت، تا ئه‌وكاته‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ خۆرئاوای‌ موسڵ له‌ چه‌كدارانی‌ داعش پاك ده‌كرێنه‌وه‌.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: هادی‌ عامری‌، سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوی‌ به‌درو یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌ دیاره‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ لێدوانێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌كانیان به‌ ئاراسته‌ی‌ سنوری‌ نێوان عێراق و سوریا ڕاگرتوه‌، تا ئه‌و كاته‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ نێوان موسڵ و ته‌له‌عفه‌ر به‌یه‌كجاری‌ له‌ چه‌كدارانی‌ داعش پاك ده‌كرێنه‌وه‌.

عامری‌ ڕاشیگه‌یاند، دوای‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ گه‌مارۆ دراوه‌كانی‌ نێوان به‌ری‌ خۆرئاوای‌ موسڵ و ته‌له‌عفه‌ر،  هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌كانیان به‌ئاراسته‌ی‌ ناوچه‌ سنوریه‌كانی‌ نێوان عێراق و سوریا ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌.